ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١٢ و ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “بارزان بازانی” خه‌ڵكی جوانڕۆ و “په‌ره‌ستوو فه‌ریدی” خوێندكاری خه‌ڵكی ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ به‌كاتی شه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “بارزان بازانی” و ناوبراویان به‌بێ هۆكار و له‌گه‌ڵ توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها خوێندكارێكی زانكۆی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “په‌ره‌ستوو فه‌ریدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
