ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیزه به‌ناوه‌كانی “سه‌جاد خۆسره‌وی” و “حۆجه‌ت ئال محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌جاد خۆسره‌وی” پیشه‌یی كرێكاریه و له سه‌نایه‌عی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه كار ده‌كات به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حۆجه‌ت ئال محه‌ممه‌دی” كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و سزاكه‌ی له زیندانی ئه‌هواز تێپه‌ڕاندووه. ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.