ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د تاهری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و “فه‌رهاد ئیسماعیلی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و دوو لاوه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه “ئه‌حمه‌د تاهری” به تۆمه‌تی ساخته‌ی “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی “فه‌رهاد ئیسماعیلی” له‌به‌رده‌ست دا نییه.
