ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به ناوه‌كانی “عێسمهتۆڵڵا ڕیگی مه‌رام” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “قاسم ڕیگی مه‌رام” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به بیانووی لایه‌نگری كردنی مه‌وله‌وی “عه‌بدۆلحه‌مید” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زاهیدان و بابه‌تی پووچهك كردنه‌وه‌ی پلانی تیرۆركردنی مه‌وله‌وی “عه‌بدۆلحه‌مید”، سه‌ركوتی شارۆمه‌ندانی به‌لووچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه توندتر بۆته‌وه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ئیتلاعاتی ڕژیم له سناریۆسازییهكی دیكه دا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له داڕشتنی پلان بۆ تیرۆری مه‌وله‌وی هه‌بووه، وه‌كوو سكاڵاكار به بیانووی ئه‌شكه‌نجه دانیان له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی مزگه‌وتی مه‌كی به‌خه‌ڵك ناساندووه و چه‌ند پارێزه‌ری ئه‌و مزگه‌وته كه‌له‌بچه و بێسه‌ر و شوێن كراون.
