له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود ڕیگی فه‌رد” و ” عه‌بدۆلناسر قه‌نبه‌رزهی گورگیچ” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، “مه‌حموود ڕیگی فه‌رد” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی له‌شه‌قامی “جام جه‌م”ی زاهیدان كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی دیكه به‌ناوی “عه‌بدۆلناسر قه‌نبه‌رزهی گورگیچ” به شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.