ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایانی سلێمانی به ناوه‌كانی دڵشاد میرانی و عوسمان گوڵپی له‌لایه‌ن ئاسایشی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستایانی قوتابخانه له پارێزگای سلێمانی دژ به نه‌دانی مووچه بانگه‌وازێكیان بۆ خۆپێشاندان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی شاری سلێمانی ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی باروودۆخی ناوچه‌كه ناتوانن چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌بێ كاتی خۆپێشاندانه‌كه‌یان بۆ ڕۆژێكی دیكه بگۆڕن. یه‌كێتی مامۆستایانی سلێمانی قبووڵی نه‌كرد و دوو ئه‌ندامی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به ناوه‌كانی دڵشاد میرانی و عوسمان گوڵپی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.