کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو لاوی دیكه‌ له‌ شارستانی دێهده‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو لاوی دیكه‌ له‌ شارستانی دێهده‌شت 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، دوو لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی دێهده‌شت به‌ ناوه‌كانی “فه‌ردین و داریووش په‌ریسایی” ته‌مه‌ن ١٧ و ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” ٩ لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی دێهده‌شتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ ناسناویان بریتیه‌ له‌: “حه‌مید دادڕه‌س”، “سه‌جاد په‌رویش”، “بابه‌ك ئارمین”، “جابر فرووغی”، “عه‌لی محه‌ممه‌د په‌ریسانی”، “عیسا فرووغی”، “موحسین ئه‌فره‌نجیان”، “جه‌ماڵ عه‌سگه‌ری” و “حه‌مید ده‌ستوانه”. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و شاره‌ تا ئه‌م كاته بێ ئاكام بووه‌.