ڕۆژی ٢٤ی مانگی گوڵان، دوو لاوی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی فنووج به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلسه‌تار ڕه‌ئیسی” و “نیما جه‌وادی فه‌ر” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو لاو ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی باوكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌هه‌واڵێكی دیكه دا چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ناڕوویی” پاش ٤٠ ڕۆژ به‌ندكران ناڕوون و نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ به ئاكام ماوه‌ته‌وه.