پاش بڵاوبوونه‌ویه ژه‌نینی ئامێری موزیك و سه‌ماكردن له‌لایه‌ن دوو ژن به هێمای “حاجی فیرووزه”وه له مه‌یدانی ته‌جریشی تاران، میدیاكانی ڕژیم باسیان له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو كچه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادستانی تاران ئه‌و دوو كچه‌ی به “شكاندنی ههنجارهكانی كۆمه‌ڵگا” تۆمه‌تبار كردووه و په‌روه‌نده‌ی بۆیان ساز كردووه. ئه‌و دوو كچه له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم دا ڕایانگه‌یاندووه كه له سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی دا، هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی پۆشینی جلی “حاجی فیرووز”، داهاتێك بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.