له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌بدۆلڕه‌حمان دووستی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و عه‌بدۆلغه‌فوور به‌لووچ ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه خه‌ڵكی ناوچه‌ی كیشكووری سه‌ر به شارستانی سه‌رباز بوون و به مه‌به‌ستی كاركردن له باخه‌كانی گیلان سه‌ردانی شاری ڕه‌شتیان كردبوو. له كاتی گه‌ڕانه‌وه، عه‌بدۆلڕه‌حمان و عه‌بدۆلغه‌فوور پاش كڕینی بلیت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده ئاكامێكی نه‌بووه و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.