ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، دوو شارومه‌ندی بێناسنامه‌ی به‌لووچ كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئۆردووگای ئه‌لغه‌دیری زاهدان گوازرانه‌وه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، هێزه ئه‌منیه‌كانی زاهدان ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به بیانووی نه‌بوونی ته‌زكه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان گواستووه‌ته‌وه. پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی و هاووڵاتیانی بێناسنامه‌ی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر و سنوورداش كراون. به‌پێی ئاماره‌كانی حال وه‌ش، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م ٤٠٠ شارومه‌ندی به‌لووچ كه پێنج كه‌سیان ژن و ٣٠ كه‌سیان منداڵ بوون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ٨ شارومه‌ندی بێناسنامه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئه‌فغانستان دیپۆرت كراون.