کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاری شنۆ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ شاری شنۆ 1

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی شاوانه‌ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ به‌ ناوه‌كانی مه‌سعوود خزری و سامی خزری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری شنۆ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ و مه‌سعوود و سامی خزریان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.