له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو برای هه‌میشه زیندوو “بورهان كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری كامیاران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، “حیسام کەرەمی”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی سەر بە شاری كامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا. “سیروان كه‌ره‌می” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و برای حیسام چه‌ند ڕۆژ پێشتری له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێدان و لێپرسینه‌وه ئازاد كرا به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسی ناوبراو دا گرت. شایانی باسه كه “بورهان کەرەمی” تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی كامیاران ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانی به‌خت كرد.
