به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، دوو ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی گوندی ئه‌ندیزه‌ی سه‌ر به پیرانشار به ناوه‌كانی عه‌زیز خزری ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ و زانیاری خزری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو شارومه‌نده و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، عه‌زیز و زانیاری خزرییان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.