کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی سارینا ساعدی له‌ سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی سارینا ساعدی له‌ سنه‌ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، موعین ساعدی و ڕێزان ساعدی برا و میمكی هه‌میشه زیندوو سارینا ساعدی، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و موعین و ڕێزان ساعدیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سارینا ساعدی، ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.