ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، “سه‌عاده‌ت موختاری” ئامۆزا و “مه‌یسه‌م محه‌ممه‌دیان” خوشكه‌زای هه‌میشه زیندوو “جه‌مشید موختاری” له شوێنی كاره‌كه‌یان له شاری جوونه‌قانی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
“جه‌مشید موختاری” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی گوڵانی ساڵی ڕابردوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو ئامۆزا و خۆشكه‌زای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.