کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوور شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ مێهرستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوور شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ مێهرستان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی سه‌عید ڕه‌ئیسی و موحسن ڕه‌ئیسی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، موحسن و سه‌سعید ڕه‌ئیسی مامۆستای زمانی به‌لووچین و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ هێرشی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌ شارستانی مێهرستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.