کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی چالاكێكی كوردی مافی ژنان له‌ قه‌زوێن

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی چالاكێكی كوردی مافی ژنان له‌ قه‌زوێن

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، “سووری بابایی چگینی”، چالاکی مەدەنی مافی ژنان، دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی “چوپیندەر”ی قەزوین گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. شایانی باسه‌ كه‌ “سووری بابایی چگینی” ناوەڕاستی مانگی خاكەلێوە، دوای تێپەڕكردنی ٩ مانگ زیندان بە دانانی بارمتە لە زیندانی چوبیندەری قەزوین ئازاد کرابوو.