ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “نازیلا مه‌عرووفیان” و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازیلا مه‌عرووفیان” له‌سه‌ر سكاڵای پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی به تۆمه‌تی “ڕه‌واج دانی بێ ئه‌خلاقی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئێرشاده‌وه ده‌رچووه. “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژی سێشه‌ممه له تویتێك دا وێڕای پشتیوانی له “مێهدی یه‌راحی” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراوی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی نووسی: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی من داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كه‌م له گۆرانییه‌كه‌ت دا هاتووه. نازیلا یه‌كه‌م جار مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١ و پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵ باوكی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٩ی سه‌رماه‌زی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
