ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، “نازیلا مەعرووفیان”، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژێک دوای ئازادکردنی کاتی، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “نازیلا مه‌عرووفیان” به‌دوای ئازادكردنی به وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی سه‌ردانی كه‌ڵانته‌ری ١٠٦ی تارانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایل و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان، دایكی نازیلا له وڵامی مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم وتوویه‌تی: ده‌تانه‌وێت كچه‌كه‌ی منیش وه‌كوو “ژینا ئه‌مینی” بكوژن، فه‌رمانده‌ی كه‌ڵانته‌ری ١٠٦ له وڵام دا وتوویه، به‌ڵێ هه‌روا كه ژینامان كوشت نازیلاش ده‌كوژین. شایانی باسه كه “نازیلا مه‌عرووفیان” پاش به‌ندكرانی دووباره‌ی بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازراوه‌ته‌وه.