شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، جه‌وانێكی ناڕازی به ناوی “حسێن نیعمه‌تی” كه پێشووتریش له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی شاره‌كی ئیكباتان تۆمه‌تبار كرابوو به قه‌راری دادگا دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، ناوبراو ماوه‌ی ٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به شێوازێكی كاتی له به‌ندیخانه ئازادكرابوو، كه ئێستا دیسان به بڕیاری دادگای گشتی شاری تاران سه‌ره‌ڕای دانانی وه‌سیقه‌ی ٥ میلیاردی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشووتر هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ئامانجی وه‌رگرتنی پێدانانی زۆره‌ملی له ناوبراو، بنه‌ماڵه‌كه‌یان به دیل گرتبوو و ئه‌م جه‌وانه بۆ ماوه‌یێكی زۆر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا بوو.