کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مهاباد و جوانڕۆ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی مهاباد و جوانڕۆ 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی له‌ جوانڕۆ و سێ گه‌نجی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ڕفاندنی هاووڵاتیان له‌ كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، سێ گه‌نجی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی “ڕزگار مه‌ولوودی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “كامیار ئیزه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “محه‌ممه‌د عه‌فیدی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوه‌كانی “ئومید خاكی”، “سوله‌یمان نه‌قدی”، “یاسین مه‌حموودی”، “موختار باباجانی”، “یاسین ڕه‌مه‌زانی”، “كه‌یهان ئه‌ڵڵامورادی” و “محه‌ممه‌د مه‌حموودی” له‌ هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.