به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، قه‌رارگای “حاج ئه‌حمه‌د مۆته‌وه‌سلیان” له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یان ژنیان به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ له دوورگه‌ی هۆرمۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و زیاتر له ٢٠ كافه و ڕستۆڕانتیان به هه‌مان بیانوو له پارێزگای هۆرمۆزگان پۆلۆمپ كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زیاتر له ٩٠ ژن به بیانووی بی حیجابی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هۆشدار دراوه‌ته ٣٨٠ ژن و ٢٠ كافه و ڕێستۆرانت پۆلۆمپ كراوه. له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه‌كانی سپا و به‌سیج، هێزه ئینتزامییه‌كان و حه‌وزه‌ی ئاخوندی به‌شدار بوون و جیا له‌و ٢٠ كافه و ڕستوڕانته، چوار كۆمه‌ڵی تیجاریش له به‌نده‌رعه‌باس به بیانووی بڵاوكردنی مۆسیقا داخراون. هه‌روه‌ها سه‌ردانی ٣٧٥ یه‌كه‌ی سنفی كراوه و دوایین هۆشداریان پێ دراوه.