کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان ژنی كورد له‌ شاری ئێستانبوول

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان ژنی كورد له‌ شاری ئێستانبوول 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ١٦٩ ژنی كورد كه‌ له‌ مه‌راسمی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان به‌شداریان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژنان له‌ شاری ئستانبوول، ١٦٩ ژن به‌ بیانووی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ژنانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی پۆلیس دروشمه‌كانی “ئاسته‌نگی بۆ پیاوانی بكوژ دابنێن، نه‌ك ژنانێك كه‌ به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن”، “ژنان ده‌ستی تاوانباران ده‌شكێنن” و “چی تر بێده‌نگ نابین و ناترسین”یان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر له‌ شاری دێرسیمش چوار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراون.