له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نیان له باكووری كوردستان ده‌ست پێكردووه و به ده‌یان كه‌س كه‌له‌بچه و ڕاده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی گوڵان هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ده‌یان ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی دێرسیم، خه‌تای، جزیر و ئیستانبوول و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا نزیك به ٤٠٠ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیاوه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.