هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژانی نه‌ورۆز دا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی سنوورداشكردنی شارمه‌ندانی بێ ناسنامه ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان شارومه‌ندی به‌لووچ به بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێناسه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان سنوورداش كراون. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتیژانه‌ی شارومه‌ندانی به‌لووچ و بێڕێزی كردن به كه‌سانی بێ ناسنامه، فاشیزمی كۆماری ئیسلامی نیشان ئه‌دات و چالاكانی مه‌ده‌نی خوازیاری كاردانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ بوون.