ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دكتۆر كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانووی كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی و وێڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر له‌ب تاپ و مۆبالی ناوبراو، ئه‌و چالاكه سیاسییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. دكتۆر كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی له گیانبازانی شه‌ڕی ئێران و عێراق و له‌م دوایانه‌دا بابه‌تێكی له‌سه‌ر ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردبوو. ناوبراو له په‌یامێكدا بۆ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی ئێران بۆ تێپه‌ڕبوون له كۆماری ئیسلامی كردبوو.