ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم “له‌یلا مه‌هده‌وی” دایكی هه‌میشه زیندوو “سیاوه‌ش مه‌حموودی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم سه‌ره‌تا هێرشیان كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌حموودی و “له‌یلا مه‌هده‌وی” دایكی “سیاوه‌ش مه‌حموودی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ژماره‌یه‌ك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه كه “سیاوه‌ش مه‌حموودی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.