ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری تاران “مه‌هسا به‌سیرته‌وانا” و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی “یاسین ته‌بیبی خواه”، خۆشك و زاوای هه‌میشه زیندوو “مێهران به‌سیرته‌وانا”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، “مه‌هسا به‌سیرته‌وانا”یان له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی دایكی تێدا به‌سته‌ری كراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها هاوژینی مه‌هسا واته “یاسین ته‌بیب خواه” له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا دایكی هه‌میشه زیندوو “مێهران به‌سیرته‌وانا” به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان جه‌ڵته‌ی مێشك لی داوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.