“زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشكی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“فاتمه حه‌یده‌ری” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌ری” له ئه‌كاونتی شه‌خسی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” پاش گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی له شاری تاران، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ “زه‌هرا” له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی كورت دا به “فاتمه حه‌یده‌ری” ڕاگه‌یاندووه كه به بیانووی هاوخه‌م بوون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بڕیاره بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ئیزه بگوازرێته‌وه.