به‌یانی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، بێهناز مه‌حجووبی خۆشكی دادخوازی بێهنام مه‌حجووبی و شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی ڕه‌فسه‌نجان به ناوی مه‌هیار مه‌یبۆدی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی دایكی گیانبه‌ختكردوو، بێهنام مه‌حجووبی، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری بێهناز مه‌حجووبی و ئه‌و خۆشكه دادخوازه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و دایكه دادخوازه به میدیاكانی وتووه كه بێهناز نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی درووست بێت، كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسیار ده‌زانێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕه‌فسه‌نجان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێكی به‌هایی به ناوی مه‌هیار مه‌یبۆدی و وێڕای ده‌ستگرتن به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.