له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌راك به ناوی ئه‌میرحسێن باقری عه‌لویجه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شارۆچكه‌ی عه‌لویجه‌ی ئیسفه‌هان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌میرحسێن باقری و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه خوێندكارییه، ئه‌میرحسێن نه‌خۆشی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش بكرێت، گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.