به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران، خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “مائیده ئاده‌می موكری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی هه‌نه‌ری تاران ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی حه‌راسه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ڕۆژی شه‌ممه كاتێك له‌به‌رده‌م په‌ردیسی باخی میللی ئه‌و زانكۆیه مانیان گرتبوو، لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژمی هێرشیان كرده سه‌ریان و ١٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه یه‌كێكیان “مائیده ئاده‌می موكری” خه‌ڵكی شاری مهاباده.
