ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ندامی خه‌ڵكی ئیلام كه له ئاست نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارێكی كه‌م ئه‌ندام به ناوی فه‌ره‌ج فه‌ره‌جی، ڕۆژی ڕابردوو له ئاست نه‌بوونی كاره‌با، له‌به‌رده‌م ئوستانداری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و به ڕژانی هه‌ویر له به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه، دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ناكارامه‌یی حكوومه‌ت نیشان داوه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.