کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حسێن ڕه‌ونه‌قی له‌ دادگای ئینقلابی تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حسێن ڕه‌ونه‌قی له‌ دادگای ئینقلابی تاران 3

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حسێن ڕونه‌قی چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو چووه‌ نێو دادگای ئینقلابی تاران و دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم لێوه‌كانی دوورییه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.

حسێن ڕه‌ونه‌قی له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی كه‌یانووش سه‌نجه‌ری به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند: شه‌رم بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی باشترین ڕۆڵه‌كانی نیشتمانیش ده‌ترسن. ئێمه‌ چی تر له‌ مه‌رگ و ئه‌شكه‌نجه ناترسین، به‌ پای خۆم هاتوومه‌ته‌ نێو دادگای ئینقلاب تاكوو ده‌ستبه‌سه‌رم بكه‌ن، لێوه‌كانم دووریوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ هیچ قسه‌یێكم له‌گه‌ڵتان نییه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ باشترین ڕۆڵه‌كانی ئێران بكوژن، منیش ئاماده‌م بۆ مردن و له‌ هیچ ناترسم ئه‌مه‌ به‌هایێكه‌ كه‌ بۆ ئازادی ئه‌یده‌ین.