“حامد پالیزوان” ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، له شارستانی ئه‌لیگوده‌رزی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“حامد پالیزوان” پێشتر به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٠، به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، پاش بانگكرانی بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌لیگوده‌رز، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای سێ ساڵ زیندان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. شایانی باسه كه شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠، “ئومید ئازهرخۆش” خۆشكهزای حامد پالیزوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد و حامد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی ژیناش له شاری ئهلێگودهرز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا گوازرابوو.