کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توێژینه‌رێكی كورد له‌ شاری كه‌ره‌ج

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توێژینه‌رێكی كورد له‌ شاری كه‌ره‌ج 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری، توێژینه‌ری خه‌ڵكی ورمێ و سه‌رده‌بیری مه‌جه‌له‌ی “توێژینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان”، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌ژده‌ر پیری و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه‌.