ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵان، بێهزاد پاشازاده، چالاكی مه‌ده‌نی توركی دانیشتووی ورمێ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ورمێ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بێهزاد پاشازاده و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.