کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوک و برای “مەهسا موگویی” لەلایەن حكوومه‌ت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوک و برای مەهسا موگویی لەلایەن حكوومه‌ت 4

بەپێی ڕاپۆرتی دادبان، باوک و برای گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “مەهسا موگویی” ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لەلایەن هێزه‌ ئەمنییەتیه‌كانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

له کاتێکدا ئەو بنەماڵه به بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی هه‌میشه زیندوو “مەهسا” به نیازی چوون بۆ سەر گۆڕی ناوبراو بوون، هێزه ئەمنییەکان ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەیان داخستووه‌ و باوک و براكەیان به‌ توندووتیژیه‌وه‌ دەستبەسەر کردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “مه‌هسا موگویی” لە ١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی كوژرا.