کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوكی هه‌میشه زیندوو “زانیار ئه‌بوبه‌كری” له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوكی هه‌میشه زیندوو زانیار ئه‌بوبه‌كری له‌ مهاباد

ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، “عه‌بدۆڵڵا ئه‌بووبه‌كری” باوكی هه‌میشه زیندوو زانیار ئه‌بووبه‌كری” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم كاتژمێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، “عه‌بدۆڵڵا ئه‌بووبه‌كری” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری “زانیار ئه‌بووبه‌كری”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌، به‌ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ ئازادیان كرد.