ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، باران ساعدی چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باران ساعدی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به بیانووی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی ٨ی مارس ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه ڕاگوێزرابوو.