موحسن حەکیموڵڵاهی، ئیمام جەماعەتی ناوەندی ئیسلامی “ئیمام عەلی” لە ستۆکهۆڵم، زیاتر لە دە ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی سویدەوە دەستبەسەر و بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌ركراوه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سوید، موحسن حه‌كیمۆڵڵاهی پاش ئاگردانی قورئان له‌لایه‌ن سه‌لوان موومیكا، چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردبوو. هه‌ر چه‌ند پۆلیسی سوید به‌ڵگه‌ی پێویستی بۆ تاوانبار ناساندنی ئه‌و به‌كرێگیراوه نییه، به‌ڵام ڕاگیرانی ده ڕۆژه‌ی ئه‌و مه‌لا حكوومه‌تیه له زیندانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی سوید گومانی لای چالاكانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان درووست كردووه. ڕۆژی ڕابردووش سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید به فه‌رمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی كوژرانی سه‌لوان موومیكا ناو بردبوو.