چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به ناوی “ئیبراهیم ساوالان” ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مشكین شار له پارێزگای ئه‌رده‌بیل هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی “ئیبراهیم ساوالان” له ناوچه‌ی میركه‌ندی ئه‌و شاره و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئیبراهیم له‌به‌رده‌ستدا نییه.