به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، “ئومید قه‌دیمی” برای “فوئاد قه‌دیمی”، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری دیوانده‌ره، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئومید چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو به‌ڵام، ئه‌مجاره له هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه “فوئاد قه‌دیمی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” له ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١، به فیشه‌كی چه‌كدارانی ڕژیم بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.
