ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ئه‌وین ڕه‌سووڵیان ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌وین ڕه‌سووڵیان ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی ڕه‌زمی له شاری مهاباده و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له به‌رده‌ستدا نییه.