ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌ندامێكی سپای قودس له وڵاتی پڕۆ به ناوی “مه‌جید عه‌زیزی” به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
پۆلیسی پڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه “مه‌جید عه‌زیزی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی كردۆته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای ئه‌منیه‌تی پڕۆ، مه‌جید دوو هاوكاری دیكه‌ی ژنی هه‌بووه و كه‌سێكی دیكه به ناوی “ئانجلۆ فیلیپه لێئۆن” كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و پلانه‌یه و بڕیار بووه ناوه‌ندی هاوكاری ئابووری ئاسیا و ئوقیانووسیه بته‌قێنێته‌وه هه‌ڵهاتووه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها “مه‌جید عه‌زیزی” بڕیار بووه تاجرێكی خه‌ڵكی ئیسڕائیل له پڕۆ تیرۆر بكات به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.