ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی ئەمیر جانگوڵی، تەمەن ٤٢ ساڵ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌میر جانگوڵی له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوای شنۆ و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ست دا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه.