ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنیی، مامۆستای زمانی كوردی و به‌رپرسی ڕێكخراوی نۆژین له شاری دێولان، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كراوه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ زیندانی قوروه گوازرایه‌وه.
ئازاد عەباسی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی دێولان بە تۆمەته‌كانی “چالاکیی تەبلیغی دژی حکومەت” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” سه‌رجه‌م به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، زۆرترین سزا واته دوو ساڵی بۆ جێبه‌جێ كرا. شایانی باسە کە ئازاد عەباسی لە ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌گه‌ڵ براکەی بە ناوی سیرووس عەباسی دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.