ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “كامران سختمانگه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه، پاش بانگهێشت بۆ لقی چواری ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی جه‌زای ماڵی، ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
“كامران ساختمانگه‌ر” ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به جه‌زای ماڵی و په‌رداختكردنی له ڕێگه‌ی لقی چواری ئیجرای ئه‌حكامی دادگا، مه‌حكووم كرا. ناوبراو له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه، له تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” بێ‌تاوان ناسێندرا و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بیلغی دژی نیزام” به سێ مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. دادگای ڕژیم، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، ماوه‌ی سێ مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ جه‌زای ماڵی گۆڕی و ناوبراوی به ٣٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه مه‌حكووم كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “كامران ساختمانگه‌ر” پێشتر به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم و پاش ٢٨ مانگ به‌ندكران، ڕۆژی یه‌كی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له زیندان ئازاد كرا.
