له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی له شاری بۆكان و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سمكۆ مه‌عرووفی، ئیسماعیل سانیار، ئاوات عه‌لیپور و ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم زاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكانه‌وه ڕفێندراون و وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ به سه‌ر كاتی به‌ندكرانیان دا، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی مووسا ئومیدی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.